TR KU SO
FB X
Cîhan

تەقاندنەوەی تاوەرەكانی كارەبا لە عێراق سەریهەڵدایەوە

Navas Jan
Admin
📅 05 Ağustos 2023 13:41

پەیامی کورد... تەقاندنەوەی تاوەرەكانی كارەبا لە عێراق سەریهەڵدایەوە


وەزارەتی كارەبای عێراق رایگەیاند، تەقینەوەیەكی تێكدەرانە تاوەری گواستنەوەی كارەبای (رۆژهەڵاتی بەغداد-دیالە)ی لە ناوچەی خان بەنی سەعد كردووەتە ئامانج.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە تیمەكانیان لە هەوڵدان كارە تێكدەرانەكان كە رووبەڕووی تاوەر و هێڵەكانی گواستنەوەی وزەی كارەبا دەبێتەوە، بگۆڕن بۆ هەوڵی بێ ئەنجام، كە خواستی “تاریكپەرستان” بۆ بڕینی كارەبا لە هاوڵاتییان نەیەتەدی.

روونیشیكردەوە، هێڵی گواستنەوەی وزەی (رۆژهەڵاتی بەغداد-دیالە) ئێوارەی هەینی لە كاتژمێر 08:30 خولەكی ئێوارە رووبەڕووی كاری تێكدەرانە بووەوە، بە تەقاندنەوە لەڕێی بۆمبەوە، لەژێر تاوەرەكەدا، كە بووەتەهۆی كەوتنی لە ناوچەی خان بەنی سەعد.

بەپێی راگەیەندراوەكە، وەزیری كارەبا تیمە ئەندازیاری و هونەرییەكانی راسپاردووە بۆ چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ سەرلەنوێ بونیادنانەوەی تاوەرەكە.

Paylas: