TR KU SO
FB X
Cîhan

تێلێگرام زانیاری ئەدمینی کەناڵە جۆراوجۆرەکانی ڕادەستی هێند کرد

سارا
Yazar
📅 02 Aralık 2022 16:18
پەیامی کورد   ...   تێلێگرام زانیاری ئەدمینی کەناڵە جۆراوجۆرەکانی ڕادەستی هێند کرد

بنکەی تەکنۆلۆژیای تێ کرانچ ڕایگەیاند : تێلێگرام بۆ پەیڕەوکردنی حۆکمی دادگایەک لە هێند ، زانیاریگەلی تاکەکەسی ئەدمینی کەناڵگەلی پێشێلکاری کۆپی ڕایت ، بریتی لە ناو ، ژمارەی تەلەفۆن و ناونیشانی IP ی ڕادەستی دادگا کرد .

دەوترێت مامۆستایەکی هێندی بە دوای بڵاوبوونەوەی نایاسایی بابەتگەلی وانەیی خۆی لە کەناڵگەلی تێلێگرام ، لە دادگای باڵای هێند شکایەتی لەم پەیام گەیانە کردووە و دادگاش تێلێگرامی ناچار بە ڕادەست کردنی زانیاری ئەدمینی کەناڵە جۆراوجۆرەکان کردووە .

Paylas: