Cîhan
تەلەڤزیۆنی فەرمی ئیسرائیل هاک کرا
پەیامی کورد... تەلەڤزیۆنی فەرمی ئیسرائیل هاک کرا
میدیا ئیسرائیلییەکان بڵاویانکردەوە، لە هێرشێکی ئەلیکترۆنیدا کەناڵی تەلەڤزیۆنی فەرمی ئیسرائیل هاک کرا
ئەمڕۆ چوارشەممە میدیا ئیسرائیلییەکان بڵاویانکردوەتەوە، کەناڵ نۆ، کە تەلەڤزیۆنی فەرمی ئیسرائیل و زمانحاڵی حکومەتە، شەوی ڕابردوو ڕووبەڕووی هێرشێکی هاککردن بووەوە و پێگەکەی لەکارکەوتوە.
ئاشکراشیانکردوە، هێرشەکان لە جۆری (DDoS) کە ڕێگە لە پەخشی کەناڵەکە دەگرێت لەناو خاکی عێراقەوە ئەنجامدراوە.