TR KU SO
FB X
Cîhan

تۆماری پێوانەیی نوێی کۆرۆنا لە هێند ڕادەگەێندرێت

سارا
Yazar
📅 12 Eylül 2020 16:23

پەیامی کورد     ...    تۆماری پێوانەیی نوێی کۆرۆنا لە هێند ڕادەگەێندرێت

هەژماری ڕۆژانەی تووشبوان بە کۆرۆنا لە هێند گەیشتە نزیک ١٠٠ هەزار و ڕێژەی پێوانەیی تۆمار دەکات

بەپێی بەیاننامەکانی وەزارەتی تەندروستی هیندستان، لە دوێنێوە زیاتر لە  ٩٧ هەزار و ٥٧٠ تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە ووڵاتەکەدا تۆمارکراون، ئەوەش زۆرترین ژمارەی تووشبوانی ڤیرووسەکەیە کە لە ماوەی رۆژێکدا لە ووڵاتێکی جیهان تۆمارکرابێت.
لەسەر ئاستی جیهان لەپاش ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا زۆرترین زیانی کۆرۆنا بەر هێندووستان کەوتوە، کۆی تووشبوانی ووڵاتەکەی چوار ملیۆن و ٦٥٩ هەزار و ٩٨٤ کەسی تێپەڕاندوە، لەو ژمارەیەش ٧٧ هەزار و ٥٠٩ کەسیان گیانیان لە دەستداوە.
زیادبوونی ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە هێندووستان خێراترە لە هەر ووڵاتێکی دیکەی جیهان، زۆرینەی حاڵەتەکانی تووشبوان لە ناوچە گوندنشییەکانی ئەو ووڵاتە تۆماردەکرێت.

هەروەها وەزارەتی تەندرووستی هێند ئاماژەی کردووە ، ژمارەی ئەو کەسانەی کە چاک بوونەتەوە گەیشتووەتە ٧٧.٧٧ ٪ کۆی گشتی حاڵەتەکان لە ووڵاتدا و لە ٣.٦٢ میلیۆن کەس زیاتر بووە . زیاتر لە ٩٥٨ هەزار کەس لە نەخۆشخانەکان چارەسەریان بۆ دەکرێت ، بە واتا ٢٠.٥٦ ٪ لە حاڵەتەکان . ەل شەوانە ڕۆژی ڕابردوودا ئەم ژمارەیە زیاتر لە ١٤ هەزار کەس گەشەی کردووە .
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری چەند بەرپرێکی باڵای حکوومەتی هێندووستان ەوە بڵاویکردەوە، هۆکاری خێرا بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا دەگەڕێتەوە بۆ دەستپێکردنەوەی چالاکییە ئابوورییەکانی و ئەنجامدانی فێستیڤاڵەکانەوە ، خەڵکی ووڵاتەکە ماندووبوون لە کەرەنتینە ئێستا بە شێوەیەکی چالاکانە تر لە ماڵەکانیان دێنەدەرەوە.
هەر لەوبارەیەوە بەهرمارا مووخی، پسپۆری زیندەوەرزانی لە زانکۆی مێشگان رایگەیاند، بەشێکی گەورەی دانیشتوانی هێندووستان بڕیاریانداوە مەترسییەکانی کۆرۆنا لەسەر تەندرووستی خۆیان فەرامۆش بکەن، بەو هۆیەشەوە رەوشی بڵاوبوونەوەی پەتاکە بەردەوام بەرەو خراپبوون دەچێت.

Paylas: