تۆمەتی تورکیا لە دژی ئیمارات
پەیامی کورد ... تۆمەتی تورکیا لە دژی ئیمارات
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی تاوانبار کرد کە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو هەرج و مەرج و ئاڵۆزی دەکشێنێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، مەولوود چاووش ئۆغلۆ لە ووتووێژلەگەڵ کەناڵی خۆجەیی " ئاکیت تی ڤی " ووتی ئیمارات هاوڕا لەگەڵ میسڕ و هەندێک لە ووڵاتان ، ناوچەکە بەرەو هەرج و مەرج و بێسەروبەری و ئاڵۆزی کشاندووە .
ئەو بە تایبەت ئاماژەی بە " دەستێوەردانەکانی " ئیمارات لە یەمەن و لیبیا کردووە .
ئیمارات ، میسڕ و ڕووسیا پاڵپشتانی ژەنڕاڵ خەڵیفە حەفتەرن کە بەشێکی گەورە لە لیبیایان خستووەتە بن کۆنترۆڵی خۆیان و لەگەڵ دەوڵەتی لیبیا کە لە بن پاڵپشتی ڕێكخراوی نەتەوەکانە ، لە حاڵی شەڕە .
تورکیا پار لەگەڵ دەوڵەتی لیبیا ڕێکەوتنی سەربازییان واژوو کرد و لە ئاکامیدا هێز و کەل و پەلە سەربازییەکان خۆیانیان بۆ ئەم وولاتە هەنارد .
ووتەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕۆژێکی دواتر لە ڕاگەیاندنە هاوبەشەکەی میسڕ ، ئیمارات ، یۆنان ، قۆبرۆس و فەڕەنسا ووترابوو کە دەستوەردانی سەربازی ئانکارا یان لە لیبیای مەحکووم کرد .
تورکیا یەکشەممەی ئەم هەفتەیە هەڕەشەی لە هێزەکانی حەفتەر کردبوو کە ئەگەر هێرش بکەنە سەر شوێنە دیپلۆماتییەکان و بەرژەوەندییەکانی تورکیا لە لیبیا ، ئەوە مۆڵگە کانی ئەوان دەکەنە ئامابج و لە ناویان دەبەن