TR KU SO
FB X
Cîhan

تەنیا لە مانگی ٧ی ئەمساڵدا زیاتر لە ٢٥ هەزار پرۆسەی هاوسەرگیری لە عێراق ئەنجامدراوە

Navas Jan
Admin
📅 17 Ağustos 2022 19:44

پەیامی کورد... تەنیا لە مانگی ٧ی ئەمساڵدا زیاتر لە ٢٥ هەزار پرۆسەی هاوسەرگیری لە عێراق ئەنجامدراوە

بەپێی ئامارەکانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، لە مانگی تەممووزی ڕابردوودا لە عێراق زیاتر لە ٢٥ هەزار هاوسەرگیری و ٤ هەزار و ٨٢٧ حاڵەتی جیابوونەوەش بە فەرمی تۆمارکراوە.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ئاماژە بە زۆرترین حاڵەتەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت، هاوسەرگیری لە دادگای ڕەسافە ٤٣١٨ هاوسەرگیری و ٨٢٨ جیابوونەوە بووە، لە دادگای کەرخ ٢٦٦٩ هاوسەرگیری و ٩٣٩ جیابوونەوە و دادگای بەسرە ٢٥٠٠ هاوسەرگیری و ٦٣٦ حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە.

شایەنی باسە داتای ١٦ دادگای عێراق کە لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای دادوەرییەوە بڵاوکراوەتەوە، تەنیا لە مانگی تەممووزدا نزیکەی ٢٥ هەزار هاوسەرگیری ئەنجامدراوە، بەڵام لە بەرامبەردا و ٤ هەزار و ٨٢٧ حاڵەتی جیابوونەوەش تۆمارکراوە.

Paylas: