TR KU SO
FB X
Cîhan

تەنیا لە شەوانە ڕۆژێکدا زیاتر لە ٣٦٨ کەس لە ئیتاڵیا بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستدا

سارا
Yazar
📅 16 Mart 2020 14:35

پەیامی کورد     ...    تەنیا لە شەوانە ڕۆژێکدا زیاتر لە ٣٦٨ کەس لە ئیتاڵیا بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستدا .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەنجێلۆ بۆرلی ، سەرۆکی گشتی ئیدارەی مەدەنی ئیتاڵیا ڕایگەیاند کە تەنیا لە یەک شەوانە ڕۆژدا زیاتر لە ٣٦٨ کەس بە هۆی تووشبوون بە ڤیرووسی کۆرۆناوە گیانی خۆیان لە دەستداوە ، ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕێژەی مردوان بە هۆی ئەم نەخۆشییەوە لە ئیتاڵیا نزیک بە ئاماری ئەوانەیە کە چاک بوونەتەوە 

سەرۆکی گشتی ئیدارەی مەدەنی ئیتاڵیا  لە دانیشتنێکی تایبەتدا ڕایگەیاند : بە داخەوە ژمارەی کوژراوان زیاتر لە ٣٦٨ کەسە هەر بەپێی ئاماری نویی تاکوو ئێستا ژمارەی کوژراوان گەیشتووەتە ١٨٠٩ کەس 

Paylas: