پۆتین: سپۆتنیك - V ئۆمیكرۆن سنوردار دەكات
پەیامی کورد … پۆتین: سپۆتنیك - V ئۆمیكرۆن سنوردار دەكات
ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی روسیا ئاماژەی بەوەدا، بەپێی لێكۆڵینەوەكان ڤاكسینی وڵاتەكەی دژی كۆرۆنا ناسراو بە "سپۆتنیك - V" دەتوانێت بەرگری دژە نەوەی ئۆمیكرۆنی كۆرۆنا بكات و ڤایرۆسەكە سنوردار بكات.
پۆتین لە دیدارێكدا لە لوتكەی "كۆمەڵەی وڵاتە سەربەخۆكان" لە شاری سانت بترسبێرگ وتی، لەگەڵ سەرۆكی پەیمانگای گامالیای وڵاتەكەی قسەی كردووە و پێی وتووە، لێكۆڵینەوەكان دڵنیاییان داوە لەوەی كە ڤاكسینی "سپۆتنیك - V"بەرگری دژی نەوەی ئۆمیكرۆنی كۆرۆنا دەكات.
ئاماژەی بەوەشداوە، توێژینەوەكان وەڵامی كۆتایی لەو بارەیەوە دەدەنەوە كە رێژەی چالاكی ڤاكسینەكە چەندە، بەڵام ئاستی سنوردار كردنی ڤایرۆسەكەی زۆر بەرزە.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، بەپێی توێژینەوەیەكی پێشتر ڤاكسینی "سپۆتنیك - V" یەكێكە لەو ڤاكسینانەی كە بەرگرییەكی ئەوتۆ دژی ئۆمیكرۆن دروست ناكات.