TR KU SO
FB X
Cîhan

تەندرووستی جیهانی هۆشداری بەربڵاوبوونی هەرچی زیاتری کۆرۆنا دەدات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

سارا
Yazar
📅 03 Nisan 2020 12:59

پەیامی کورد      ...      تەندرووستی جیهانی هۆشداری بەربڵاوبوونی هەرچی زیاتری کۆرۆنا دەدات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست .

ئەحمەد مەنزەری بەڕێوبەری ناوچەیی تەندرووستی جیهانی دوێنێ شەو لە ڕاپۆرتێکی هەفتانەیی دا ڕایگەیاند : بینەری زیادبوونی نیگەرانکەری تووشبووان و قوربانیانی ڤیرووسی کۆرۆناین لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا . ئەو هەروەها لەم ڕاپۆرتەدا ڕایگەیاند : ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لەماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ٣٢ هەزار و ٤٤٢ کەس گەیشتووەتە ٥٨ هەزار و ١٦٨ کەس و ئەمەش زەنگێکی مەترسیدارە کە بەم شێوەیە خەڵکێکی زیاتر دەبنە قوربانی ئەگەر ڕەچاوی یاساکان نەکرێت .

راگەێندراوەكەی تەندروستی جیهانی روونیشیكردوەتەوە "تەنانەت لەو ووڵاتانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە خاوەنی سیستەمێكی تەندرووستی باش و بەهێزن، ژمارەی تووشبووان بە شێوەیەكی بەرچاو بەرزبوەتەوە و ژمارەی گیانلەدەستدانیش بە هەمانشێوە".

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكە لە ناوچەكەدا، بێجگە لە ئێران كە لە ئێستادا زیاتر لە ٥٠ هەزار حاڵەتی تووشبوونی تێدایە، ئامارەكانی تووشبوون و مردن بەو پەتایە لە ووڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر كەمترە بەروارد بە كیشوەری ئەورووپا و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و ئاسیا.

بە هیوای تەندرووستییەکی باش بۆ کوردستان و بە گشتی بۆ هەموو جیهان و مرۆڤایەتی " پەیامی کورد "

Paylas: