TR KU SO
FB X
Cîhan

تەندرووستی جیهانی هۆشداری لە ڕوودانی کارەسات دەدات

سارا
Yazar
📅 01 Eylül 2020 17:35

پەیامی کورد     ...    تەندرووستی جیهانی هۆشداری لە ڕوودانی کارەسات دەدات

بەڕێوبەری رێکخراوی تەندرووستی جیهانی رایگەیاند، داوایان لە ووڵاتانی جیهان کردوە کە ئەو بەربەستانەی ووڵاتەکەیان لانەدەن کە بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دایانناوە، دەشڵێت، "لابردنی ئەو بەربەستانە پێش کۆنتڕۆڵکردنی پەتاکە کارەساتە".
تیدرۆس ئەدهانۆم گێبریسووس، بەڕێوبەری رێکخراوی تەندرووستی جیهانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند : تا ئێستا هەشت مانگ بەسەر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە جیهان تێپەڕیوە، بەڵام زۆرێک لە هاووڵاتیانی جیهان ترسیان بەرامبەر بەربەستەکانی بەردەم بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا درووستکردوە، داوای گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، رێکخراوی تەندرووستی جیهانی دەیەوێت منداڵان بگەڕێننەوە بۆ بواری خوێندن و خەڵک بگەڕێتەوە سەر کارەکانیان، بەڵام دەیانەوێت ئەو پڕۆسەیە بە شێوەیەکی سەلامەت ئەنجام بدرێت.
گێبریسوس باسی لەوەشکرد، نابێت هیچ دەوڵەتێکی جیهان بە ئاسانی بڵێت پەتای کۆرۆنا لە ووڵاتەکەی تەواو بوە، چوونکە ئەو ڤیرووسە بە ئاسانی بڵاودەبێتەوە، لابردنی بەربەستەکان پێش کۆنتڕۆڵکردنی پەتاکە "کارەساتە".
بەپێی داتاکانی جیهان، تا ئێستا ٢٥ ملیۆن و ٦٥٥ هەزار و ٧٣٦ تووشبووی کۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهان تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش ٨٥٥ هەزار و ١٤٤ کەس گیانیانلەدەستداوە، هەروەها ١٧ملیۆن و ٩٥٤  هەزار ز ٩٨١ کەس چاکبوونەتەوە.

Paylas: