TR KU SO
FB X
Cîhan

تەندروستی عێراق لە بارەی شەپۆلێکی نوێی کۆرۆناوە هۆشداری دەدات

Navas Jan
Admin
📅 21 Haziran 2022 20:47

پەیامی کورد... تەندروستی عێراق لە بارەی شەپۆلێکی نوێی کۆرۆناوە هۆشداری دەدات

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، چەند ڕۆژێکە جارێکی دیکە ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا زیادی کردووەتەوە و کەمتەرخەمی هاووڵاتییان لە وەرگرتنی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا، بە هۆکاری بەرزبوونەوەی ئامارەکان دەزانێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاوی کردەوە، چەند ڕۆژێکە جارێکی دیکە ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا زیادی کردووەتەوە، ئەوەش پێشتر ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دابوو، هۆکارەکەشی بۆ کەمتەرخەمی هاووڵاتییان لە وەرنەگرتنی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا دەگەڕێتەوە.

وەزارەتەکە ئاماژەی بە ئەوەشکردووە، توێژینەوە زانستییەکان جەخت دەکەنەوە، بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا، لە ڕیزی ئەو کەسانەدا تۆمار کراوە کە ڤاکسینی دژی کۆرۆنایدا وەرنەگرتووە.

وەزارەتەکە هیچ ئامارێکی نوێی لەبارەی تووشبووانی کۆرۆناوە بڵاو نەکردووەتەوە، تەنیا ئاماژەی بە بەرز بوونەوەی ڕێژەکە کردووە.

Paylas: