TR KU SO
FB X
Cîhan

تەندروستیی جیهانی: جیهان لە مەترسی لەدەستدانی هەلی زاڵبووندایە بەسەر

Navas Jan
Admin
📅 16 Şubat 2022 15:19

پەیامی کورد... تەندروستیی جیهانی: جیهانلە مەترسیلەدەستدانی هەلی زاڵبووندایە بەسەر

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرایکرد، جیهان لە مەترسی ئەوەدایە هەلی ‏سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنا لە ماوەی ئەمساڵدا لەدەستبدات، لەکاتێکدا وڵاتانی جیهان پلە بە ‏پلە سەرقاڵی هەڵگرتنی ڕێکارەکانی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەن.‏

تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسۆس بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ‏ڕایگەیاند، «تا ئێستا هەلی زاڵبوون بەسەر کۆرۆنا لە کۆتایی ئەمساڵدا ماوە، بەڵام جیهان ‏ڕۆژ بە ڕۆژ لە مەترسیی لەدەستدانی ئەو هەلە نزیک دەبێتەوە». ‏

بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، ئێستا ژمارەیەکی زۆر تووشبوو کە ‏ڤایرۆسەکە کاریگەریی کەمی لەسەریان هەیە لەو وڵاتانەی جیهان تۆمارکراون، کە ‏بەشێکی زۆر لە هاوڵاتییەکانیان ڤاکیسنیان وەرگرتووە، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەکی زۆر لە ‏وڵاتان ئاستێکی زۆر نزمیان لە دابەشکردنی ڤاکسین تۆمارکردووە، «بۆیە ئەمە دۆخێکی ‏لەبار و نموونەی بۆ دەرکەوتنی گۆڕاوی نوێ ڕەخساندووە».‏

ئەوەشی خستە ڕوو، زیاتر لە 116 وڵاتی جیهان لە مەترسییەکی ڕاستەقینەی نەگەیشتن بە ‏ئاستی دیاریکراوی ڤاکسین کردندان کە ڕێژەی 70%ی دانیشتووانیانە لە دەوروبەری ‏ناوەڕاستی ئەمساڵدا، کە شارەزایان ئەو ڕێژەیەیان بۆ ئاستی دیاریکراوی گەیشتن بە ‏بەرگریی بەکۆمەڵ دژی ڤایرۆسەکە دیاری کردووە. ‏

ئەدهانۆم جەختیکردەوە، «پێویستمان بەوەیە هانی سەرکردە سیاسییەکانی وڵاتان بدەین ‏پرۆسەی دابەشکردن و کوتانی هاووڵاتییەکانیان خێراتر بکەن». ‏

داواشی لە نووسینگەی ئەورووپای ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی کرد هەوڵەکان بۆ ‏خێراکردن و زیادکردنی پرۆسەی کوتان لە ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا زیا تر بکەن، چونکە ‏گۆڕاوی ئۆمیکرۆن ئێستا لە ماوەی گەشەکردن و بڵاوبوونەوەی چڕدایە لە ڕۆژهەڵاتی ‏ئەورووپا. ‏

هانس کلۆگە، بەرپرسی ناوچەی ئەورووپای ڕێکخراوەکە پێشتر ڕایگەیاندبوو، لە دوو ‏هەفتەی ڕابردوودا بەرزترین ڕێژەی تووشبوونیان لە هەشت وڵاتی ئەورووپای ڕۆژهەڵات ‏تۆمار کردووە.‏

 

Paylas: