تەندروستیی جیهانی: ١٠٪ خەڵکی جیهان تووشی کۆرۆنا بوون
پەیامی کورد ... تەندروستیی جیهانی: ١٠٪ خەڵکی جیهان تووشی کۆرۆنا بوون
رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان له نوێترین ئاماری توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا رایگه‌یاند كه ١٠%ی دانیشتوانی جیهان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و مه‌ترسیش ده‌كرێت په‌تاكه به‌رۆكی زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵك بگرێت.
مایك رایان، گه‌وره راوێژكاری رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان به ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی رێكخراوه‌كه‌ی راگه‌یاندوه كه ژماره‌ی توشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له باشوری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا له‌زیادبوندایه و له ئه‌وروپا ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاستیش رێژه‌ی مردن زیادی كردوه.
رایان وتی كه له قه‌یرانی كۆرۆنادا، جیهان به‌ره‌و قۆناغێكی سه‌خت ده‌ڕوات و تائێستا 10%ی دانیشتوانی جیهان توشی ڤایرۆسه‌كه بوون و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵك توشی نه‌خۆشییه‌كه ببن.
تائێستا له جیهاندا زیاتر له ٣١ ملیۆن كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و زیاترله یه‌ك ملیۆن و ٣٧ هه‌زاریش گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٢٤ ملیۆن و ٥١٥ هه‌زاریش چاكبونه‌ته‌وه.