تەندروستی جیهانی لەبارەی مەترسییە گەورەكەی ڤاكسینی كۆڕۆنا ڕونكردنەوە دەدات
پەیامی کورد … تەندروستی جیهانی لەبارەی مەترسییە گەورەكەی ڤاكسینی كۆڕۆنا ڕونكردنەوە دەدات
رێکخراوی تەندروستی جیهانی پەیوەندی نێوان ڤاکسینی کۆرۆنا و نەزۆکی روندەکاتەوە، ڕایدەگەیەنێت: ئەو ڤاکسینانەی کە تا ئێستا بەردەستن هیچ کاریگەرییەکییان لەسەر دروستبوونی نەزۆکی لەمرۆڤدا نیە.
د. کاسرین برایەن بەرپرسی بەشی ڤاکسین و پاراستن لەرێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند: بەگوێرەی توێژینەوە زانستییەکان تا ئێستا هیچ پەیوەندییەک لەنێوان بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا و نەزۆکیدا نییە و هیچ توێژینەوەیەک نەیسەلماندوە ڤاکسین دەبێتەهۆی نەزۆکی لە مرۆڤدا.
بۆیە ئەو بەرپرسەی تەندروستی جیهانی دووپارتی دەكاتەوە كە ئەوە تەنها پڕوپاگەندەیە و بەمەبەست بڵاودەکرێنەوە یان زۆرجار ناوەندە پزیشکییەکان لەسەر بنەمای نەشارەزایی ئەو زانیارییانە بڵاودەکەنەوە، چونكە زۆربەی ئەو ڤاکسینانە بەڕێگایەکی نوێ بەرهەمهێنراون و بەپێدانی پرۆتینی ڤایرۆسەکە چارەسەر بەرگری لەش دروستدەکرێت.