تەندروستی جیهانی: ٢٢ میلیارد دۆلار بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا پێویستە
پەیامی کورد … تەندروستی جیهانی: ٢٢ میلیارد دۆلار بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا پێویستە
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت،به‌رنامه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێویستی به پشتیوانی دارایی زیاتر له ٢٢ ملیار دۆلاری دیكه ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ١٣ ی ئاداری ٢٠٢١ تیدرۆس ئه‌دهانۆم گیبریسۆس، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له لێدوانێكدا سه‌باره‌ت به دواین ره‌وشی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕایگه‌یاند، تا ئێستا بڕی ١١ ملیار دۆلار بۆ به‌رنامه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا خه‌رجكراوه، بەڵام بۆشایی دابینكردنی بودجه دروست بووه و پێویستی به زیاتر له ٢٢ ملیاری دیكه‌یه.وتیشی: داوا له ولێتان ده‌كه‌ین پشتیوانییه داراییه‌كان بۆ ئه‌و به‌رنامه‌ی ته‌ندروستی جیهان زیاد بكه‌ن كه باشترین رێگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه و نه‌هێشتنی ڤایرۆسی كۆرۆنایه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد،تا بۆشایی زیاتر له دابینكردنی خه‌رجییه‌كانی به‌رنامه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا دروستببێت كۆنترۆڵكردنی قورس‌تر ده‌بێت.