TR KU SO
FB X
Cîhan

تەندروستیی جیهان: ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پێکوتەی دژە کۆرۆنا ئەرێنین

Navas Jan
Admin
📅 10 Kasım 2020 01:37

پەیامی کورد ... تەندروستیی جیهان: ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پێکوتەی دژە کۆرۆنا ئەرێنین

 

ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی تەشرینی دووەمی ٢٠٢٠،  ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند كە تا مانگی ئاداری ساڵی داهاتوو، بەرهەمهێنانی پێكوتەی دژە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆخی جیهان دەگۆڕێت.

 

ڕێكخراوە جیهانییەكە ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كرد كە ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پێكوتەی دژە كۆرۆنا زۆر ئەرێنیین، لە كاتێكدا بتوانن تا مانگی ئادار بیخەنە بازاڕەوە، ئەوا دۆخی جیهان بە تەواوی دەگۆڕێت.

 

ئەمەش لە كاتێكدایە كە هەر ئەمڕۆ هەردوو كۆمپانیای فایزەر و بیۆنتیك رایانگەیاندبوو كە پێكوتەكەی بەرهەمیان هێناوە، لە تاقیكردنەوەكاندا زۆر كارا بوون لە بەرانبەر ڤایرۆسەكە و بە ڕێژەی سەرووی ٩٠% سەركەوتنیان بەدەست هێناوە.

Paylas: