TR KU SO
FB X
Cîhan

تەندروستیی جیهانی: کۆرۆنا زۆربووە دەمامک ببەستن

Navas Jan
Admin
📅 14 Temmuz 2022 17:22

پەیامی کورد... تەندروستیی جیهانی: کۆرۆنا زۆربووە دەمامک ببەستن

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، هۆشداری دەدات لە زیاتر تەشەنەسەندنی کۆرۆنا و داوا دەکات هەمووان دەمامک ببەستن.

تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسۆس، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی جەخت لە زۆربوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا دەکاتەوە و دەڵێت، «بەردەوامیی زۆربوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا فشاری زیاتری خستووەتە سەر ڕێکخراوە تەندروستکارەکان».

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، داوای لە دانیشتووانی هەموو وڵاتانی جیهان کرد دەمامک بپۆشن و وتی، «ڕێکاری تاقیکراوە بگرنەبەر وەک پۆشینی دەمامک و هەواگۆڕکێی باش و وەرگرتنی چارەسەر».

هۆشداریدانەکەی سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دوای ئەوە دێت کە ڕێکخراوەکە تەندروست کارەکان ئەم هاوینە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا زیاتر تەشەنە بستێنێت.

Paylas: