تاوانێکی ترسناک و وەحشیانە عەرەبستان دەهەژێنێت
پەیامی کورد ... تاوانێکی ترسناک و وەحشیانە عەرەبستان دەهەژێنێت .
جەنایەتێکی ترسناک و وەحشیانە کە ٥ کەس لە بنەماڵەیەک بە چەقۆ سەربڕدرابوون ، عەرەبستانی تووشی شۆک کرد . شاهێدانی ئامادە ووتیان کە دایک و باوکی قوربانییەکان کاتی ڕوودانی ئەم ڕووداوە لە شوێنی ئەم ڕووداوە ئامادە نەبوونە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، بەشی هەواڵی کاتژمێری ٩ لە کەناڵی mbc هاوڕا لەگەڵ عوض فیاض، ، داستانی تەواوی ئەم جەنایەتەی ئاشکرا کرد .
یەکێک لە دانیشتووانی شارەکی " الشعبە " ووتی : ئەم شارەکە بینەری کوشتنی چوار کچ لەگەڵ برا گەورەکەیان بووە ، ئەو کچانە گەورەترینیان ٢٢ سالی بووە و بچووکترین یان لە مەکتەبی سەرەتایی بووە .
شاهێدیکی دیکەی ئەم ڕووداوە ڕایگەیاند : ئەم جەنایەتە وەحشەتناکە ، نزیکەی پێش نوێژی مەغریب ڕووداوە ووتی : دراوسێیەکان هیچ شتێکیان لەمبارەوە نەبیستبوو تاکوو بە دیتنی گەشتی ئەمنییەتی و ئاسایش لە ناوچەکە تووشی سەرسووڕمان بوون
یەکێک لە دانیشتوانی ئەم شارەکە جەختی کردەوە کە ئەم جەنایەتە ئەوی تووشی شۆک کردووە و ترس و دڵەڕاوکێیەکی بێوێنەی لە سەر دانیشتووانی ئەو ناوچەیە درووست کردووە .
سەرەڕای شک و گومانەکان دەربارەی ناسنامەی بکوژەکە لە دوێنێ وە هیزەکانی ئەمنییەتی لێکۆڵینەوەیکانی خۆیان بە تووندی دەست پێکردووە و گومانەکان وا نیشان دەدەن کە برای قوربانییەکان کە خۆشی کوشتووە ئەم کارەی کردبێت .