TR KU SO
FB X
Cîhan

یەکێتی ئەوروپا سزا بەسەر شەش کەسایەتی و پێنج کۆمپانیای ئێراندا دەسەپێنێت

Navas Jan
Admin
📅 12 Aralık 2023 14:41

پەیامی کورد... یەکێتی ئەوروپا سزا بەسەر شەش کەسایەتی و پێنج کۆمپانیای ئێراندا دەسەپێنێت

ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا لەبەرامبەر ھاوکارییە سەربازییەکانی ئێران بۆ ڕوسیا، سزای بەسەر 11 کەسایەتی و کۆمپانیا و دامەزراوەی ئێراندا سەپاند.

ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە تۆمەتی ھاوکارییەکانی ئێران بۆ روسیا لە دروستکردنی درۆن و دواتر بەکارھێنانی لە شەڕی ئۆکرانيادا، ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا بڕیاریداوە بە سەپاندنی سزا بەسەر شەش کەسایەتی و پێنج کۆمپانیا و دامەزراوەی ئێران.

ئەوەشی خستەڕوو، سزاکان پێکھاتوون لە بلۆککردنی سەروەت و سامان و قەدەغەکردنی گەشتکردن بۆ وڵاتانی ناو یەکێتی ئەوروپا، لەگەڵ قەدەغەکردنی دابینکردنی سەرچاوەی دارایی بۆ ئەو کەس و کۆمپانیایانەی لە لیستی سزاکەدان.

Paylas: