TR KU SO
FB X
Cîhan

یەکیتی ئەورووپا هەڵدەوەشێتەوە

سارا
Yazar
📅 28 Mart 2020 23:49

پەیامی کورد     ...    یەکیتی ئەورووپا هەڵدەوەشێتەوە   !!!  

سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا هۆشداریدا لە هەڵوەشانەوەی یەکێتی ئەورووپا ئەگەر بەزووترین کات پلانێک بۆ بووژانەوەی کەرتی ئابووری یەکێتييةکە دانەنرێت، کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆناوە زیانی زۆری بەرکەوتوە.

جۆزیپی کۆنتی، سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا لەمیانەی لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی "ilsole24"ی ئیتاڵی رایگەیاند، ئەو بێکارییەی کە لەئێستادا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆناوە لە ناو ووڵاتانی ئەندام لەیەکێتی ئەورووپا بڵاوبوەتەوە، دەبێتە بارگرانییەکی گەورە بۆ نەوەکانی داهاتوو و ڕووخاندنی ژێرخانی ئابووری.

کۆنتی رەخنەی لە ئەنگێلا مێرکل، راوێژکاری ئاڵمانیا گرت کە کۆرۆنای بە "قەیرانێک ناوبرد کە بەهۆیەوە چەندین قوربانی لە نێوان هاووڵاتیاندا لێدەکەوێتەوە و دەبێتە هۆی داڕووخانی ئابووری" و رایگەیاند، ئیتاڵیا بەهۆی ڤیرووسی کۆرۆناوە زۆرترین زیانی بەرکەوتوە، لەگەڵ ئەوەشدا رێگە بەخۆی نادات کە کەمتەرخەمبێت لە بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکە.

سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا وقتیشی، هێشتا زوە بڕیاری ئەوە بدەین یەکێتی ئەورووپا رووبەڕووی قەیرانێکی چاوەڕواننەکراو بوبێتەوە، چونکە سیاسەتی یەکێتییەکە رەنگدانەوەی لەسەر هەموو هاووڵاتییەکی ئەو ووڵاتانە دەبێت کە ئەندامن تێیدا.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ هەینی وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا رایگەیاند، ووڵاتەکەی لە رەوشێکی نائاسايی ئابووری و تەندرووستیدایە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا تێیدا، لەئێستادا چاوەڕوانی وەفاداری یەکێتی ئەورووپا دەکات بەرامبەر ووڵاتەکەی بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکە.

Paylas: