یەکێتی ئەورووپا: قورسترین و مەترسیدارترین سزامان بۆ ڕووسیا ئامادە کردووە
پەیامی کورد... یەکێتی ئەورووپا: قورسترین و مەترسیدارترین سزامان بۆ ڕووسیا ئامادە کردووە
ئاژانسی ئەسۆشیەیت پرێس لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند، یەکێتی ئەورووپا ئامادەکاری کردووە بۆ "قورسترین و مەترسیدارترین سزا" بۆ سەر ڕووسیا، پاش دەستپێکردنی هێرشەکەی بۆ سەر ئۆکراینا.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەورووپا، ئێرسلا ڤۆن دێرلاین ڕایگەیاند، "پاکێجی سزاکانمان بۆ پاراستنی ئەمنیی ئەورووپایە، هەروەها پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی، وە ئێمە پووتین بە تاوانباری ئەم کارەساتە دەزانین".
هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاند، "پاکێجە تۆکمەکە وەک پێشنیاز دەخەینە بەردەم سەرۆکی وڵاتانی ئەورووپا، تا ئەوانیش پاکێجەکە وەک سەپاندنی سزا بەسەر ڕووسیادا قبووڵ بکەن".
ئەسۆشیەیت پرێس زانیاریی لەبارەی ناواخنی پاکێجەکە و چۆنیەتیی سزاکان نەخستووە ڕوو، بەڵام ڕایگەیاند، "گەورەترین و مەترسیدارترین سزایە تا ئێستا بەسەر وڵاتێکدا سەپێندرابێت".