یەکیتی ئەورووپا لە سەر سەپاندنی گەمارۆ بە سەر تورکیا دا ڕێکەوتن
پەیامی کورد ... یەکیتی ئەورووپا لە سەر سەپاندنی گەمارۆ بە سەر تورکیا دا ڕێکەوتن
له‌كۆتا رۆژی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكهیاندا شەوی ڕابردوو سەبارەت بە بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ووڵاتانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا رایانگه‌یاند، ئاماده‌ن بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیادا ئه‌گه‌ر لهكردهوه تاكلایه‌نه‌كانی له‌ناوچه‌كه به‌رده‌وام بێت.
٧ ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌ورووپا "مید٧" له‌به‌یاننامه‌ی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه له‌باره‌ی بارودۆخی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست كه ئه‌مڕۆ له حهزیرهی كۆرسیكای فەڕه‌نسا به‌ڕێوه‌چوو ڕایانگەیاند : ده‌كرێت له رۆژانی ٢٤-٢٥ی ئه‌م مانگه‌دا، گفتوگۆ له‌سه‌ر رێكاره‌كانی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیا له ئه‌نجوومه‌نی یه‌كیتی ئه‌ورووپا بكرێت.
هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا جه‌ختیانكرده‌وه، له‌سه‌ر پاڵپشتی و پشتیوانیكردنی قوبرس و یۆنان، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن توركیاوه پێشێلكاری و زیاده‌ڕۆییه‌كان بۆسه‌ر ئه‌و دوو ووڵاته به‌رده‌وام بێت.
كۆمه‌ڵه‌ی ووڵاتانی ئه‌ورووپا دا‌واشیان له ووڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد، رێز له یاسای تایبه‌ت بهدهریایی نێوده‌وڵه‌تی بگرن و له‌رێگه‌ی دیالۆگ و دانووستانه‌وه كێشه و ناكۆكییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئهوهشیانخستوهتهڕو، پێشوازی له هه‌وڵه‌كانی نێوه‌ندگیری یه‌كیتی ئه‌ورووپا و ئا‌ڵمانیا ده‌كه‌ن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دیالۆگ له‌نێوان یۆنان و توركیا له‌سه‌ر پرسی ناوچه ده‌ریاییه‌كان، به‌جۆرێك كه له‌سه‌ر بنه‌مای چاكه‌و به‌گیانی ڕێزگرتنی ته‌واو له‌یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هاوشان له‌گه‌ڵ پڕه‌نسیپی دراوسێیه‌تی باش بێت.
سەبارەت بە توركیا ووڵاتانی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌ورووپا رایانگه‌یاندوه، یەکێتی ئەوروپا ئامادەیە لیستێکی سنووردارکردنی زیاتری توركیا ئامادە بکات و سزای به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و ووڵاته له‌هه‌نگاوه تاكلایه‌نه‌كانی نه‌وه‌ستێت و ده‌كرێت له‌رۆژانی ٢٤ و ٢٥ی ئه‌م مانگه لە ئەنجوومەنی ئەورووپا گفتوگۆ له‌وباره‌یه‌وه بكرێت و لیسته‌كه‌ش ئاماده‌بكرێت.