TR KU SO
FB X
Cîhan

یەکێتی ئەورووپا گەمارۆی خستە سەر چوار وەزیری سووریا

Navas Jan
Admin
📅 16 Kasım 2021 16:20


پەیامی کورد … یەکێتی ئەورووپا گەمارۆی خستە سەر چوار وەزیری سووریا

یەکیەتیی ئەورووپا بەهۆی سەرکوت و کوشتاری خەڵکی مەدەنیی سووریا لەلایەن ڕێژیمی "بەشار ئەسەد"ەوە، گەمارۆی خستە سەر چوار وەزیری ئەو ڕێژیمە.

ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، یەکیەتیی ئەورووپا گەمارۆی خستە سەر وەزیرانی بازرگانی، گەیاندنی زانیاری، کاروباری کۆمەڵایەتی و کاری ڕیژیمی سووریا و ئەو گەمارۆوانە بریتین لە داخستنی سامانەکانیان و قەدەغەکردنی سەفەرکردنیان بۆ خاکی ئورووپا.

بەو گەمارۆوە نوێیانەوە ڕێژەی ئەو کەسانەی کە لە ئەندامانی ڕێژیمی سووریا نو خراونەتە پێڕستی گەمارۆکانی ئورووپاوە، گەیشتە ٢٨٧ کەس.

هەتا ئێستا ٧٠ ناوەند و دامەزراوە لەوانە ڕێکخراوەکان، بانکەکان و شیرکەتەکان بەهۆی پەیوەندیگرتن لەگەڵ ڕێژیمی سووریا ، خراونەتە پێڕستی گەمارۆکانی یەکیەتیی ئورووپاوە.

لە ساڵی ٢٠١١ـەوە یەکیەتیی ئورووپا گەمارۆکانی خۆی بە دژی ئەو ڕێژیمە دەست پێ کردووە. هەروەها ئەو ڕێوشوێنانە، قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوت و بەرتەسکردنەوەی وەربەرهێنانی سەرمایە، داخستنی سامانەکانی بانکی ناوەندیی ڕێژیمی سووریا لە یەکیەتیی ئورووپا و دروستکردنی بەربەست بۆ هەناردەکردنی چەکوچۆڵ و تێکنۆلۆژییەکان، لەخۆ دەگرێت.

Paylas: