TR KU SO
FB X
Cîhan

تاران، 50 ژن و پیاوان دەستگیر دەکرێن

📅 03 Mart 2018 15:22

شەوی هەینیی ڕابردوو لە ناوچەی "لەواسان"ی سەر بە تاران، لە ئاهەنگێکی شەوانەدا 50 ژن و پیاوان دەستگیر کردووە.

 

ماڵپەڕی "میهر"ی سەر بە سوپای پاسداران لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە: "شەوی هەینی پاش وەرگرتنی زانیاری لە یەکێک لە ماڵەکان لە ناوچەی لەواسانی تاران، توندراوە 50 ژن و مێرد لە ئاهەنگێکی شەوانەدا دەستگیر بکەن کە سەرقاڵی سەما و شادی بوون". هەر لەو ڕووداوەدا 400 بتڵ خواردنەوەی کحوولی دەستی بەسەردا گیراوە.

چوونە سەر ماڵان و دەستێوەردانی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ژیانی تاکەکەسیی خەڵک، بەبێ مۆڵەتی یاسایی یەک لەو پرسانەیە کە بووەتە هۆی ئەوەی ڕەخنەیەکی زۆر ڕووبەڕووی دەزگا ئەمنی و دادوەرییەکانی ئێران ببێتەوە.

بەپێی یاساکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئاهەنگی شەوانە و سەمای ژن و پیاوان قەدەغە و نایاساییە و لێپێچینەوەی یاسایی بەدواوەیەوە.

Paylas: