TR KU SO
FB X
Cîhan

تێرۆریستانی النصرە ناوچەکانی نیشتەجێ بوونی ئێدلیب یان بۆمباران کرد

سارا
Yazar
📅 02 Haziran 2020 13:00

پەیامی کورد     ...   تێرۆریستانی النصرە ناوچەکانی نیشتەجێ بوونی ئێدلیب یان بۆمباران کرد

چەندین هێرش بۆ سەر شارۆچکەکانی جێی نیشتەجێ بوون لە پارێزگای ئێدلیب لە سووریا لە لایەن ڕێکخراوی تێرۆریستی جبهە النصرە ەوە ئەنجام درا .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەلێکساندەر شێربیتسکی ، بەرپرسی ناوەندی ڕووسی بۆ ئاشتی هێزەکانی دەرگیر لە سووریا ڕایگەیاند : ڕێکخراوی تێرۆریستی جبهە النصرە هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەی نیشتەجێ بوون لە پارێزگای ئێدلیب لە سووریا .

هەروەها ووتی : دوو حاڵەت لە گوللەباران کردنەکە لە ناوچەی نیشتەجێ بوونی ملاجا ، حاڵەتێک لە دەهر الکبیر و هەروەها حاڵەتێکیش لە گوندی دادق ، حاڵەتێک لە مێئارت محوس لە پارێزگای ئێدلیب لە لایەن پێگەکانی ڕێکخراوی تێرۆریستی جبهە النصرە ەوە ئەنجام بوو.

پێشتر وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕاپۆرتیدابوو کە ڕووسیا لە کۆمیسیۆنی دۆزینەوەی ڕاستییەکان پێشێلکردنی ئاگربەسی سووریای لە ماوەی شەوانە ڕۆژێکدا شەش حاڵەت و تورکیای دوو حاڵەت ڕاگەیاندووە .

Paylas: