TR KU SO
FB X
Cîhan

تێرۆریستان ئۆنیفۆرمی ئەرتەشی ئەمریکا لە بەر دەکەن

سارا
Yazar
📅 03 Haziran 2018 02:41

بە پێی زانیارییەکان لە ووڵاتی ئەفغانستان ئەو تێرۆریستانەی کە " ئۆنیفۆرم " بە جل و بەرگی ئەرتەشی ئەمریکاوە دەرکەوتبوون کوژران .

لە ئەفغانستان لە نزیک وەزارەتی کار و باری ناوخۆی ئەو ووڵاتە ، لە پایتەختی کابۆل لە شەڕ و پێکدادانی نێوان هەردوولا ، هاتە زانین کە تێرۆریستان ئۆنیفۆرمی ئەرتەشی ئەمریکایان لەبەر کردووە .

یەکێک لەو تێرۆریستانە بۆمبێکی بە خۆیدا تەقاندەوە و ئەوانی دیکەش بە تەمای ئەوە بوون خۆیان بخەنە ناو وەزارەتی کار و باری ناوخۆی ئەو ووڵاتە ، بەلام پۆلیس ڕێگری کرد لەم کردەوەیە و لە ئەنجامی شەڕی نێوانیان هەموو ئەو تێرۆریستانە کوژران.

دوای ئاشکرا بوونی مژاری ئۆنیفۆرم  "ناوەندی هەواڵی " ئاسۆشەیتێد پرێس " " AP " وێنەی ئەوانی لە چاپەمەنییەکانی جیهاندا بڵاو کردەوە .     

Paylas: