کاتی سەفەرەکەی کازمی بۆ واشینتۆن ئاشکرا دەکرێت
پەیامی کورد ... کاتی سەفەرەکەی کازمی بۆ واشینتۆن ئاشکرا دەکرێت
دەفتەری سەرۆککۆماری عێراق ئەمڕۆ شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە موستەفا کازمی هەفتەی داهاتوو سەفەرەکەی خۆی بۆ ئەمریکا دەست پێدەکات .بە پێی ڕاپۆرتێک لە فۆرات نیووز لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە موستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق هەفتەی داهاتوو لەگەڵ شاندێکی لە ئەندامانی دەوڵەت و لە ئاکامی داوەتی فەرمی سەفەری ئەمریکا دەکات .
بە پێی ئەم بەیاننامەیە کازمی لە جەرەیانی ئەم سەفەرە لە ٢٠ی ئەم مانگە لەگەڵ دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا دیدار و چاوپێکەوتن و ووتووێژ ی دەبێت .
لەم بەیاننامەیەدا هوتووە کە پێداچوونەوەی پەیوەندی دوو لایەنەی نێوان عێراق و ئەمریکا ، بابەتی جێگای گرینگیدان و بایەخی دوو لایەنەی هاوکارییەکانی هاوبەش لە بوارەکانی ئەمنییەتی ، ووزە ، ئابووری ، تەندرووستی ، سەرمایەگوزاری ، و ڕێگاگەلی بەهێزکردنی ئەوان لەگەڵ بابەتگەلی پەیوەندیدار بە بەرەنگاربوونەوە لە گشتگیری ڤیرووسی کۆرۆنا و هاوکارییە دوو لایەنەکان بە شێوەیەک کە لە ڕاستای خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وولات بێت لەوانەش بابەتی جێگای ووتووێژکردن لەم سەفەرەدا دەبێت .