(تاتڵیس) لەسەر لیستەکەی ئەردۆغان خۆی کاندید دەکات
(ئیبراهیم تاتڵیس) گۆرانی بێژی ناوداری تورک، له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى توركیا له‌سه‌ر لیستی ئاكپارتى ده‌سه‌ڵاتدار، خۆى كاندید ده‌كات.
بەپێی هەواڵی راگەیاندنەکانی تورکیا، ئیبراهیم تاتڵیس، له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى توركیا له‌سه‌ر لیستی ئاكپارتى ده‌سه‌ڵاتدار، له‌سه‌ر شارى ئیزمیر خۆى كاندید ده‌كات.
ئەوەش لەکاتێکدایە، کە پێشتر تاتڵیس له‌سه‌ر شارى ئۆرفا له‌باكوورى كوردستانی، وه‌ك بێلایه‌ن خۆى كاندید كردبوو.
جێی ئاماژەیە لەماوەی رابردوودا، ئیبراهیم تاتڵیس، وه‌ك پشتیوانییه‌ك بۆ ئۆپه‌راسیۆنى سوپاى توركیا بۆ سه‌ر شارى عه‌فرین، سه‌ردانى شارى (هاتاى) كرد و هەر لەو شارە له‌وێ چاوی به سه‌رۆك كۆمارى توركیا و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی باڵاى سوپا كه‌وت، له‌ته‌نیشت ئه‌ردۆگان و هونه‌رمه‌ندی توركی سبیل جان، گۆرانى به‌سه‌ر سەربازانی تورک و عه‌فرین وت و ئه‌وه‌ش نیگه‌رانى زۆر هەوادارانی به‌دواى خۆیدا هێنا بەتایبەت لەناو هاووڵاتیانی کوردی هەر چوار بارچەی کوردستان.