Cîhan
تهندروستیی جیهانی داوای ئاگربەستی مرۆیی لە غەزه دەکات
پەیامی کورد … تهندروستیی جیهانی داوای ئاگربەستی مرۆیی لە غەزه دەکات
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانى، داوای ئاگربەستی مرۆیی دەكەن لە كەرتی غەززە و ڕێگەدان بە بردنەناوەی یارمەتییەكان لە سایەی خراپی سیستمی تەندروستی لە كەرتی غەزە.
ئهمڕۆ پێنج شهممه ٢٠ ی ئایاری ٢٠٢١ ئەحمەد مەنزری، بەڕێوەبەری ئیقلیمی ڕێكخراوەكە ڕایگەیاند"داخستنی خاڵەكانی چوونەناوەوە و هاتنەدەرەوە بەڕووی نەخۆشەكان و یارمەتییە تەندروستی و مرۆییەكان و پێوەندە توندەكان بۆ بردنەناوەوەی یارمەتییە پزیشكییەكان، هێندەی تر تەنگژەی تەندروستی گشتی زیاتر كردووە.