The Intercept ... بۆڵتۆن دەیەوێ ئێران بۆمباران بکات
پەیامی کورد ... ماڵپەڕی ئەمریکی " The Intercept " ووتارێکی لە سەر هەوڵەکانی ڕاوێژکاری نەتەوەیی ئەمریکا جۆن بۆڵتۆن ی بڵاو کردەوە کە بە تووندی ئەم ووتارە ئیدانە دەکرێت ، جۆن بۆڵتۆن داواکلاری شەڕە لەگەڵ ئێران و دەیەوێ ئێران بۆمباران بکات ."
لەم نووسراوە لە سەر ناوی ' جۆن بۆڵتۆن دەیەوێ ئێران بۆمباران بکات ' دایە هەروەها دەوترێت کە جۆن بۆڵتۆن لە بەڕێوەبردنی ووڵات لە لایەن ترامپ ەوە تێگەیشتووە و دەیەوێ بە زۆری ئەمریکا شەڕی خۆی لەگەڵ ئێران دەست پێ بکات .
لەم نووسینەدا وەزیری پێشووی وەزارەتی برگری ئەمریکا جەیمس ماتیس بە بیر دێنێتەوە کە ئاماژە بە بۆڵتۆن دەکات و دەڵێ ، " پێستی شەیتانی لە سەر خۆی کردووە " و هەروەها دیار دەکرێت کە زۆر لە بەرپرسان لەگەڵ بۆڵتۆن ڕێک نەکەوتوون و ئەوانەش دوور خراونەتەوە و بۆڵتۆن کەسانێکی دەوێ کە شەڕی ئێرانیان پێ خۆشە و لە جێگای ئەوانە ئەو کەسانەیان داناوە .
هەروەها لە نووسراوەکەدا هاتووە ، بۆڵتۆن ساڵی ڕابردوو داوای بەربژێری سەربازی لە پێنتاگۆن کردووە و هەروەها دەوترێ ، " ئەو ئێستا داواکاری شەڕە لەگەڵ ئێران " .