TR KU SO
FB X
Cîhan

تووشبوانی کۆرۆنا لە جیهاندا ٣٢ میلیۆنی تێپەڕاند

Navas Jan
Admin
📅 24 Eylül 2020 13:11

پەیامی کورد ... تووشبوانی کۆرۆنا لە جیهاندا ٣٢ میلیۆنی تێپەڕاند

 

ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان 32 ملیۆن كەسی تێپەڕاند.

 

بەگوێرەی ئامارەكانی داتا سەنتەری جیهانی، تا بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ی ئەیلوول، ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان گەیشتوەتە ٣٢ ملیۆن  و ٩٧ هەزار و ٣٤١ كەس.

 

هەر بەپێی ئامارەكان، لەو ژمارەی توشبوانی، ٢٣ میلیۆن و ٦٨٠ هەزار و ١٥٣ كەس چاكبونەتەوە، لە ئێستاشدا ٧ملیۆن و ٤٣٥ هەزار و ٢٢١ كەس هەڵگری ڤایرۆسەكەن كە ٦٢ هەزار و ٣٦٨ كەس تەندروستیان لە مەترسیدایە و لەژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.

 

لە ئامارەكاندا ئەوەش خراوەتەرو كە لەسەر ئاستی جیهان، ٩٨١ هەزار و ٩٦٧ كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە كە زۆرینەیان لە ئەمریكا بوون.

Paylas: