تووشبوانی کۆرۆنا لە جیهاندا نزیکی ٢٤ میلیۆن بووەتەوە
پەیامی کورد ... تووشبوانی کۆرۆنا لە جیهاندا نزیکی ٢٤ میلیۆن بووەتەوە
ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە ٢٣ ملیۆن و ٧٩٣ هەزار و ٤١٠ کەس.
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی ئابی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبوویان بە پەتای کۆرۆنا هەیە بریتین لە ئەمریکا، بەرازیل، هیندستان، رووسیا، باشووری ئەفریقیا، پیرۆ، مەکسیک، کۆڵۆمبیا، ئیسپانیا، چیلی، ئێران، ئەرجەنتین، بەریتانیا، سعودیە، بەنگلادیش، پاکستان، ئیتاڵیا، تورکیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، عێراق، فلیپین، ئەندەنوسیا، کەنەدا، قەتەر، بۆلیڤیا، ئیکوادۆر، ئۆکرانیا، کازاخستان، ئیسرائیل، میسر، دۆمەنیکا، پەنەما، سوید و چین.
هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، ١٦ ملیۆن و ٢٩٣ هەزار و ٤٣٦ کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.
هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا ٨١٧ هەزار و ٧١١ کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.