Cîhan
تووشبوانی کۆرۆنا ١٢٠ میلیۆنی تێپەڕاند
پەیامی کورد … تووشبوانی کۆرۆنا ١٢٠ میلیۆنی تێپەڕاند
به‌پێی نوێترین ئاماری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی تا ئێستا زیاتر له ١٢٠ ملیۆن كه‌س له جیهان تووشی كۆرۆنا بوون و نزیكه‌ی ٣ ملیۆن تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهان له‌نوێترین ئاماری خۆیدا ڕایگه‌یاند: تا ئێستا ١٢٠ میلیۆن و ٥٧ هه‌زار و ٥١٢ كه‌س له جیهان گیرۆده‌ی په‌تای كۆرۆنا بوون و دوو میلیۆن ٦٥٩ هه‌زار و ٨٣٠ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٩٦ میلیۆن و ٥٨٩ هه‌زار و ٢٣٤ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه.
هاوكات ڕێژه‌ی تووشبوان به كۆرۆنا له ئه‌مریكا گه‌یشته ٣٠ میلیۆن و ٤٣ هه‌زار و ٦٦٢ كه‌س و ٥٤٦ هه‌زار و ٦٠٥ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له ٢٠ ملیۆنیش چاكبوونه‌ته‌وه.