Cîhan
تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا ٤٠ میلیۆنی تێپەڕاند
پەیامی کورد ... تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا ٤٠ میلیۆنی تێپەڕاند
بە پێی دوایین زانیارییەکان هەتا ئێستا 40 ملیۆن و هەزار و 648 کەس لە سەرانسەری جیهاندا توشی ڤایرۆسەکەبوون.
بەپێی ئامارەکانی ماڵپه‌ڕی Worldometer كه سات بە سات ئامارەکانی توشبوون و چاکبونەوە و مردنی کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە تا ئێستا یەک ملیۆن ١١٥ هه‌زار و ١٦٠ تووشبوو بە کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه .
هەر بەپێی ئامارەکانی ئەو ماڵپەڕە تا ئێستا ٢٩ ملیۆن و ٩١٩ هه‌زار و ٤٠٠ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و هه‌شت ملیۆن و ٩٦٧ هه‌زار و ٨٨ تووشبووش چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن .
لەسەر ئاستی وڵاتانیش ئەمریکا لە پلەی یەکەم دێت و تا ئێستا هەشت ملیۆن و ٣٤٣ هەزار و ١٤٠ کەس توشێ ڤایرۆسەکەبوون.