Cîhan
٧٩ تووشبووی کۆرۆنا لە عێراق گیانیان لە دەست دا
پەیامی کورد ... ٧٩ تووشبووی کۆرۆنا لە عێراق گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٥٢٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ی تەشرینی یەکەم، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و٥٢٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە س چوار هەزار و ٣١ تووشبووی پەتاکە چاکبوونەتەوە.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، لەو ماوەیەدا ٧٩ تووشبووی پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.