TR KU SO
FB X
Cîhan

تووشبوونی ٨٣ هەزار کەس بە ڤیرووسی کۆرۆنا لە شەوانە ڕۆژێکدا لە جیهان

سارا
Yazar
📅 10 Nisan 2020 11:31

پەیامی کورد    ...    تووشبوونی ٨٣ هەزار کەس بە ڤیرووسی کۆرۆنا لە شەوانە ڕۆژێکدا لە جیهان .

ئەمڕۆ ٨٢٨٣٧ کەس بە ژمارەی تووشبووانی ڤیرووسی کۆرۆنا لە جیهان زیاد بوو 

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستی جیهانی ڕایگەیاند کە ژمارەی تووشبووان بە ڤیرووسی کۆرۆنا لە ماوەی شەوانە ڕۆژێکدا لە جیهان ٨٣ هەزار کەس زیادی کردووە .

تاکوو ئێستا یەک میلیۆن و ٥١٩ هەزار لە ١٨٤ ووڵاتی جیهان بە ڤیرووسی کۆرۆنا تووشبوونە و لە کۆی گشتی تووشبووان ، ٣٣٠ هەزار و ٦٩٧ کەس چاک بوونەتەوە . لە ئەورووپا زیاترین ژمارەی تووشبووان ومردووان ڕاگەیندراوە . ٧٥٩.٦٦١ تووشبوو و ٦١.٥١٦  قوربانی لە ماوی یەک شەوانە ڕۆژدا لە ئەورووپا ، ژمارەی تووشبووان ٣٩.٤٤٢ کەس زیادی کردووە و ٣.٨٧٧ کەسیش بە قوربانیانی زیاد کراوە .

Paylas: