TR KU SO
FB X
Cîhan

تورکیا بۆ دەرچوونی لە سووریا مەرجی هەیە !!!

سارا
Yazar
📅 21 Şubat 2020 20:06

پەیامی کورد    ...   تورکیا بۆ دەرچوونی لە سووریا مەرجی هەیە 

هێزەکانی تورکیا لە دوای هەڵبژرادنەکانی یاسایی ، سووریا بە جێ دە‌هێڵن .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە کەناڵی تەلەفزیۆنی " سی ئێن ئێن ی " تورکی وەزیری بەرگری تورکیا ئەگەری دەرچوونی هێزەکانی تورکیای لە سووریا بۆ دوای هەڵبژاردنەکانی یاسایی لەم ووڵاتەدا ناو برد .

ئەو هەر لەمبارەوە ڕایگەیاند " هەر کات یاسای بنچینەیی هەبێ ، هەڵبژاردنی یاسایی بەڕێوە بچێت ، دەوڵەتی یاسایی بێتە سەر کار و دەوڵەتی دیموکراتیک بە دەر بکەوێت ، لەو کاتەدا ئێمە خاکی سووریا بە جێ دەهێڵین . کاتێک ڕابەری دیموکراتیک بوونی هەبێ ، ئیمەش دەڕۆین ."

ڕووسیا ، ئێران و تورکیا لە مانگی مەی ساڵی ٢٠١٧ دا لە ئاستانە " نورالسلطان " سەبارەت بە درووست کردنی چوار ناوچەی بێ کێشە و ئاڵۆزی لە سووریا گەیشتنە ڕێکەوتن .سێ ناوچە لە ساڵی ٢٠١٨ دا لە بن کۆنترۆڵی دیمەش دا بوو .

چوارەمین ناوچە لە پاریزگای ئێدلیب و بەشگەلێک لە پاریزگاکانی نزیک لازقیە ، حامە و حەلەب ، کە زیاترینیان لە دەستی تێرۆرسیتانی جبهە النصرە بوو .

Paylas: