TR KU SO
FB X
Cîhan

تورکیا بڕیاری مانەوەی هێزەکانی لە عێراق و سوریا درێژ کردەوە

Navas Jan
Admin
📅 08 Ekim 2020 03:02

پەیامی کورد ... تورکیا بڕیاری مانەوەی هێزەکانی لە عێراق و سوریا درێژ کردەوە

 

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٧ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٠، په‌رله‌مانی توركیا بڕیاریدا به‌ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌ عیراق و سوریا بۆ ساڵێكی دیكه‌.

 

له‌ بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی توركیادا هاتووه‌ "به‌كارهێنانی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی توركیا له‌ عیراق و سوریا بۆ مانگی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢١ درێژ ده‌كرێته‌وه‌".

 

ئه‌مه‌ش شه‌شه‌م جاره‌ كه‌ په‌رله‌مانی توركیا بڕیار له‌سه‌ر دریژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌دات به‌تایبه‌ت بۆ عیراق.

Paylas: