TR KU SO
FB X
Cîhan

تورکیا بە یارمەتی قەەتەر خەریکی ڕەخنە کردنە بۆ ناو خاکی یەمەن

سارا
Yazar
📅 13 Mayıs 2020 16:05

پەیامی کورد    ...    تورکیا بە یارمەتی قەەتەر خەریکی ڕەخنە کردنە بۆ ناو خاکی یەمەن 

ئامادەبوونی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتری تورکیا لە ناو خاکی یەمەن ، بە تایبەتی لە ناوچەکانی باشووری ئەو ووڵاتەدا ، نیگەرانی لە سەرتاسەری ناوچەکەدا بەرامبەر بە ئەمنییەت لە کەنداوی عەدەن و باب المندب بەدی هێناوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، عەرەب ویکلی لە مەقالەیەکدا ئاماژەی بە ڕەخنە کردن ڕۆژلە دوای ڕۆژ زیاتری تەرکیا بۆ یارمەتی قەتەر بۆ ناو خاکی یەمەن کردووە .

ئەم ڕاپۆرتانە نیشاندەر و ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی کە بەرنامەکانی تورکی الە یەمەن لە لایەن هەندێک لە ڕۆخسارگەلی سیاسی و قەبیلەگەلی یەمەنی سەر بە ئێخوان المۆسلمین دەستەبەر دەکرێت و لە لایەن قەتەرەوە پاڵپشتی دەکرێت .

تورکیا تاکوو ئێستا بە هۆشیارییەوە لە یەمەن هەنگاوی ناوە و بە ڕواڵەت چاوەڕێی دەرفەتێکی باش بوو بۆ دەستوەردان و هیوای پشتیوانی زیاتر بوو لە لایەن دەوڵەتی یەمەنەو عبد ربە منصور هادی پێش گەیشتنیان بەو خاکەوە هەبوو . بە هۆشیاری و ڕەسمەن بە شاراوەیی ، چالاکییەکانی تورکیا لە یەمەن لە حاڵی ئێستادا لە سێ ناوچەی کەنارئاوی یەمەن تەرکیزی لە سەر کراوە .

بە پێی ڕاگەیاندنی هەندێک سەرچاوەی نەناس لەم ووڵاتەدا ، چالاکییەکانی تورکیا لە یەمەن بە هۆشیاری و شاراوەییی تەواوەوە لە سێ ناوچەی کەنارئاوی یەمەن دا خراوەتە بن کۆنترۆڵ ، ئەو ناوچانە بریتین لە شبوە ، سقطری و ناوچەی المخا لە پارێزگای تعز .

Paylas: