TR KU SO
FB X
Cîhan

تورکیا هەڕەشە لە لیبیا و میسڕ دەکات

سارا
Yazar
📅 22 Temmuz 2020 17:02

پەیامی کورد     ...   تورکیا هەڕەشە لە لیبیا و میسڕ دەکات  

لە ئەگەری گەیشتنی هێزەکانی میسڕی ، تورکیا هیزەکانی لە لیبیا زیاد دەکات 

ڕۆژنامەی تورکی زمان لە زاری سەرچاوەگەلی ئاگادار لە دەوڵەتی ئەو ووڵاتە ڕایانگەیاند کە جێبەجێ کردنی پیلانی سەربازی و دیپلۆماتیک بۆ کاردانەوە بە بریارەکەی پەرلەمانی میسر لە ڕاستای هەناردنی هیز بۆ لیبیا کۆتایی هاتووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ڕاگەیندرا کە ئانکارا پاشهاتەکانی ئەم بڕیارەی پەرلەمانی میسڕ لە نزیکەوە بەدواداچوونی بۆ دەکات .

ئەم ڕۆژنامەیە هەروەها لەم سەرچاوەیە تورکیەوە ڕایگەیاند کە ئانکارا ئامادەیە بۆ هەر هێرشێک کە هێزەکانی تورکیای جێگیر لە لیبیا بکاتە ئامانج بەرەوڕوو ببێتەوە ، ووڵام بداتەوە ، جا لایەنێک کە هەوڵبۆ ئەم هێرشە دەدات ، گرینگ نییە 

ئەم سەرچاوەیەە جەختی کردەوە ئەگەر میسڕ هیزەکانی سەربازی بنێرێت بۆ لیبیا ، تورکیا پێلان بۆ زیادکردنی هێزەکان و کەلو پەلە سەربازییەکانی خۆی لە لیبیا بۆ وەستانەوە لە بەرامبەر هیزەکانی میسڕی هەیە .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئیبراهیم کاڵن ، ووتەبێژی سەرۆککۆماری تورکیا ، لەم دواییانە جەختی کردەوە کە ووڵاتەکەی بەنیازی زیادبوونی ئاڵۆزییەکان و بەڕووبوونەوەکانی لەگەڵ میسڕ لە لیبیا نییە .

Paylas: