تورکیا هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات
مەولود چاوشئۆغڵوو، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە ئەوان ڕاگرتنی فرۆشتنی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا کە لە جۆری F-35ن بە وڵاتەکەیان قبوڵ ناکەن و هەفتەی داهاتووش بە سەردانی فەرمی و گرتنە بەری ڕێکاری فەرمی سەردانی واشنتن دەکات.
داودئۆغڵو لە دیدارێکی کەناڵی سی ئێن ئێنی تورکیدا وتی: "هەڵووەشاندنەوەی ئەو مامەڵەیە لەلایەن ئەمریکاوە قبوڵ ناکرێت و ئەگەر ڕووبدات، کاردانەوەمانم دەبێت و بەرانبەرەکەی وەردەگرن".
بەپێێ مامەڵەیەک بۆ کڕینی زیاد لە 100 فڕۆکەی جەنگیی جۆری (Lockheed Martin F-35)لەلایەن تورکیاوە لە ئەمریکا، پێویستە فڕۆکەکان لەماوەی ساڵێکدا ڕادەستی تورکیا بکرێن، هەندێک لە کەلوپەل و پێداویستییەکانی فڕۆکەکانیش لەلایەن کۆمپانیا تورکییەکانەوە دابین دەکرێت.
شایەنی باسە لە کۆتایی مانگی نیساندا پرۆژە یاسایەک بۆ ڕاگرتن و هەڵوەشاندنەوەی ئەو مامەڵەیە لەلایەن هەردوو سیناتۆری کۆماریی ( جەیمس لانکفۆرد و تۆم تیلیس) و سیناتۆری دیموکرات(جەین شاهین)ەوە پێشکەشی سێنەیتی ئەمریکا کراوە.
لە پڕژەیاساکەدا داوای ڕاگرتنی مامەڵەکە و ڕادەستکردنی فڕۆکەکان بە تورکیا کراوە. لە پرۆژە یاساکەشدا ئاماژە بە بێپەروایی ئێردۆغان بەرانبەر یاساکانی وڵاتەکەی کراوە.
بڕیاریشە لە هەفەتی داهاتوودا، پڕۆژەیاساکانی پەیوەست بە ئاسایشیی نەتەوەیی ئەمریکا گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت.