TR KU SO
FB X
Cîhan

تورکیا: هێزەکانمان بەشێوەیەکی ھەمیشەیی لەعەفرین نامێننەوە

نەهرۆ
Editor
📅 10 Nisan 2018 20:52

بەوتەی جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا، ھێزەکانی سوپای وڵاتەکەیان بەشێوەیەکی ھەمیشەیی لەعەفرین نامێننەوە و لەگەڵ دۆزینەوەی چارەسەری سیاسی بۆ قەیرانی سوریا،  دەکشێینەوە. 

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، بەکر بۆزداغ جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا رایگەیاند، کە تورکیا رێز لە یەکپارچەیی خاکی سوریا دەگرێت و پلانیان نییە بۆ داگیرکردنی ھیچ بەشێکی ئەو وڵاتە.

بۆزداغ جەختیشیکردووەتەوە، کە لەگەڵ گەیشتن بەچارەسەرێکی سیاسی بۆ قەیرانی سوریا، ھێزەکانی تورکیا عەفرین بەجێدەھێڵن و ناوچەکە رادەستی دانیشتووانەکەی دەکرێت. 

Paylas: