تورکیا لە هێرش کردنە سەر منبج پەشیمان بووەوە
توركیا رایگەیاند ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا له‌سه‌ر به‌ڵێنی خۆی بێت، ئیتر پێویست ناكات توركیا ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر مه‌نبه‌ج ئه‌نجام بدات.
فیكری ئیشق جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، ئاشكرای كرد كه‌می ماوه ته‌ل رەفعه‌ت كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، به كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و شوێنه‌ش، توركیا ده‌توانێت زۆر ئامانج بپێكێت.
باسی له گرنگی ته‌ل ره‌فعه‌ت كرد و گوتی "ئه‌و شوێنه ئۆپه‌راسیۆنی قه‌لغانی فورات و عه‌فرین به یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، بۆیه له رووی ستراتیژییه‌وه زۆر گرنگه و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كۆنتڕۆل ده‌كرێت".
فکری ئاماژه‌ی بەوەش دا ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا له‌سه‌ر به‌ڵێنی خۆی بێت، كه پێشتر به توركیای گوتبوو هێزه‌كانی یه‌په‌گه له مه‌نبه‌ج ده‌كشێته‌وه، ئه‌وكات پێویست به ئۆپه‌راسیۆن ناكات.
گوتیشی "چه‌ندین جار ئه‌مریكا به‌ڵێنی داوه كه به نه‌مانی گرووپی تیرۆریستی داعش، یه‌په‌گه له مه‌نبه‌ج نامێنێت، بۆیه با به‌ڵێنه‌كه‌ی بباته سه‌ر".