تورکی ئەلفەیسەل: دانووستانی ڤییەننا، نیگەرانی ئێمە لە مەترسییەکانی بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی ناڕەوێنێتەوە
پەیامی کورد ... تورکی ئەلفەیسەل: دانووستانی ڤییەننا، نیگەرانی ئێمە لە مەترسییەکانی بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی ناڕەوێنێتەوە
تورکی ئەلفەیسەل، بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای زانیاری و هەواڵگری عەرەبستانی سەعوودی ڕایگەیاند کە دانووستانی ڤیەننا دەربارەی بەرجام نیگەرانی ووڵاتە عەرەبییەکانی کەنارئاوی کەنداو لە مەترسی بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی ناڕەوێنێتەوە .
به پێ ڕاپۆرتی ئەلعەرەبیه، ئەلفەیسەل لە دانیشتێنکی ئۆنلایندا به میوانداری ڕۆژنامەی «ئەلبلاد»ی بەحرەین جەختی لەوە کردەوە: «ئەم وڵاتانە دەبێت لە ناوەڕۆکی دانووستانی پەیوەندیدار به ڕێککەوتنی ناوەکیی بەشدار بکرێن و هەموو نیگەرانییەکان لەبارەی بەرنامەی مووشەکیی بالستیکی ئێران و دەستێوەردانی تاران لە ناوچە مشتومڕی لەسەری بکرێت.»
لە درێژەدا ووتی ڕێککەوتنێک کە لە سەردەمی باراک ئۆباما، سەرکۆماریی پێشووی ئەمریکا لەگەڵ کۆماری ئیسلامی جێبەجێ کرا، چاوی لەسەر نیگەرانی دراوسێکانی ئێران داخست و بووە هۆی دەستێوەردانی زۆرتری کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەدا.
سەرۆککۆماری پێشووی دەزگای زانیاری و هەواڵگری عەرەبستانی سەعوودی ڕایگەیاند : «به دەوڵەتی جۆ بایدن سەبارەت بە نەدانی باجی زیادە بە کوماری ئیسلامی گەشبین نیم، بەڵام بەوەی کە فەڕەنسا لەبارەی دانووستان دەربارەی بەرنامەی مووشەکییەکەی کوماری ئیسلامی ووتی گرینگە و هیوادارم که فەڕەنسا لەسەر ئەم بابەتە لەگەڵ بەریتانیا و ئەڵمانیا هاوئاهەنگی کرده بێت.»
ئەلفەیسەل که ئێستا سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوە و تۆیژینەوەی ئیسلامی مەلک فەیسەڵی لە ئەستۆدایە، هۆشداری دا ئەگەر چاکسازی لە بەرجامدا نەکرێت، کۆماری ئیسلامی دەگاتە بۆمبی ناوەکی.
ئەلفەیسەڵ ووتی: «ئێمە هیچ دژایەتییەکمان لەگەڵ ووڵاتی ئێران نییە و بەهیچ شێوەیەک نامانەوێ زەرەرێک بگاتە ئەو میللەتە، بەڵام ئەمانەوێ پەیوەندییەکی بەرامبەرمان هەبێت ، چوونکە ئەم حکوومەتە لە هەر بۆشاییەک بو خراپەکاری و ئاژاوەگێڕی کەڵک وەردەگرێت.»
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەڕەنسا ڕایگەیاند عەرەبستانی سەعوودی و ئیسرائیل وەکوو «شەریکگەلی سەرەکی» لە ناوچەکە دەبێت به شێوەیەک لە ئەگەری دانووستانەکانی داهاتووی کۆماری ئیسلامی بەشدار بن بەڵام کوماری ئیسلامی ئەم پێشنیارەی ڕەت کردووە.