TR KU SO
FB X
Cîhan

تورکیا ئەمڕۆ سیستەمی بەرگری S400 تاقی دەکاتەوە

Navas Jan
Admin
📅 16 Ekim 2020 17:41

پەیامی کورد ... تورکیا ئەمڕۆ سیستەمی بەرگری  S400 تاقی دەکاتەوە

 

وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ توركیا ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌مرۆ هه‌ینی‌ ١٦ ی‌ ئۆكتۆبه‌ری‌ ٢٠٢٠  له‌پارێزگای‌ سینۆپ سیستمی‌ به‌رگریی‌  S400ی رووسی تاقیدەکاتەوە.

 

تاقیكردنه‌وه‌كه‌ شه‌ش كاتژمێر ده‌خایه‌نێت به‌پێی‌ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی بۆی‌ دانراوه‌، تێیدا هۆشداریی سیستمەکە بەرامبەر فڕۆکەی بێگانە و پووچەڵکردنەوەی مووشەک تاقیدەکرێنەوە.

 

 

کڕینی سیستمی بەرگریی رووسی لەلایەن ئەنقەرەوە کێشەی خستووەتە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا-ئەمریکا.

 

تورکیا ساڵی ٢٠١٧ لەگەڵ رووسیا گرێبەستی یەکەم قۆناخی سیستمی بەرگریی S400ی بە بەهای ٢.٥ ملیار دۆلار واژۆکرد.

 

پێشتر تاقیکردنەوە لەسەر راداری مووشەکەکان کراوە، بەڵام ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار مووشەکەکان دەتەقێنرێن و تاقیدەکرێنەوە.

Paylas: