TR KU SO
FB X
Cîhan

تورکیا ... کڕینی ئێس - ٤٠٠ نابێ ببێتە هۆکاری سەپاندنی سزا

سارا
Yazar
📅 16 Nisan 2019 15:37

پەیامی کورد   ...   وەزیری بەرگری توركیا رایگەیاند، كڕینی سیستەمی موشەكی بەرگری ئاسمانی S400ی ڕووسی نابێت ببێتە هۆی سەپاندنی سزا لە لایەن ئەمریكاوە، چوونكە ئانکارا مەترسی بۆ سەر واشینتۆن نیە و پابەندە بە پەیمانی باكووری ئەتڵەسی.

لەمیانەی بەڕیوەچوونی كۆبوونەوەیەك لەنێوان بەرپرسانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و توركیا لە واشینتۆن، لەبارەی سیستەمی موشەكی S400 و نیگەرانیەكانی نێوان توركیا و ئەمریكا بەهۆیەوە، خلوسی ئاكار بە زمانێكی تا ڕادەیەك نەرم دوا و داوایکرد ناكۆكییەكان لەرێگەی دانوستانەوە چارەسەربكرێن.

ئاماژەی بەوەشكرد، "بەدڵنیاییەوە توركیا بۆ سەر ویلایەتە یەكگرتوەكان مەترسی نیە و كڕینی مووشەكی S400ی ڕووسی لە لایەن ئانکاراوە، نابێت ببێتە هۆی سەپاندنی ئەو سزایانەی لەلایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانەوە دژ بە نەیارەكانی بەكاریدەهێنێـت".

ئەوەش لەکاتێکدایە مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هەفتەی رابردوو رایگەیاندبوو، واشینتۆن بە ئانکارای ڕاگەیاندوە، لە ئەگەری كڕینی مووشەكی بەرگری S400 پێدەچێت ئانکارا ڕووبەڕووی سزا ببێتەوە، ئەوەش بەپێی ئەو یاسای سزادانە ئەنجامدەدرێت، كە پەیوەستە بەو لایەنانەی روبەڕوی ویلایەتە یەكگرتوەكان دەبنەوە.

لەوباریەوە ئاكار وتی، "بڕیاری كڕینی ئەو سیستەمە بەرگری یە بە واتای گۆڕینی ڕێرەوەی توركیا نایەت".

وەزیری بەرگری توركیا دووپاتیشیكردەوە، "هیچ گۆڕانكاریەك لە پابەندبوونی توركیا بە پەیماننامەی باكووری ئەتڵەسی " ناتۆ " ڕوونادات".

هاوكات رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رەتیدەكاتەوە لە كڕینی سیستەمی S400ی ڕووسی بكشێتەوە و ویلایەتە یەكگرتووەكانیش بەوهۆیەوە لەبارەی وەستاندنی پێدانی سیستەمی بەرگری پاتریۆتی ئەمریكی بە ئەنقەرە هەڕەشەدەكەن.

لە یەكەمین هەنگاویدا بۆ ئاماژەدان بە راوەستانی پرۆژەكە، لە سەرەتای مانگی نیساندا ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پێدانی كەلووپەلی تایبەت بە سیستەمی پاتریۆتی ئێف-35ی ئەمریكی بە توركیا-ی ئەندام لە ناتۆ راگرت.

سەبارەت بەو هەنگاوە ئاكار رونیکردەوە، "پێمان وایە پێكەوەبەستنی كڕینی S400 بە پرۆژەی F35ی ئەمریكی جێگای داخە، ئێمە وەك وەبەرهێن و هاوبەش كاردەكەین نەك تەنها وەكو كڕیارێك، نزیكەی ملیارێك دۆلارمان وەبەرهێناوە و تەواوی پابەندبونەكانمان بەجێهێناوە".

Paylas: