تورکیا و عێراق ئۆپراسیۆنی هاوبەشی لە دژی پەکەکە ئەنجام دەدەن
وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، ئەنقەرە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەش لەگەڵ حکومەتی عێراقدا دژی پەکەکە لە هەرێم ئەنجام دەدات.
ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی تورک بڵاویکردەوە، مەولود چاوشئۆغڵۆ وتوویەتی، ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکە لە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە مانگی ئایاری داهاتوودا دەستپێدەکات.
ئەوەشی وتووە، ئۆپراسیۆنی عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان تا مانگی ئایاری داهاتوو کۆتایی دێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە سوپای تورکیا و هێزە هاوپەیمانەکانی، لە ٢٠ی کانونی دووەمی ئەمساڵەوە هێرشی ئاسمانی و زەمینییان بۆ سەر عەفرین دەستپێکردووە و تا ئێستا بەهۆیەوە ٢٢٧ هاوڵاتى مەدەنى شەهید بوون و ٦٥١ کەسیش بریندار بوون.
ههرچهنده ئهنجومهنی ئاسایشی نهتهوه یهكگرتووهكان بڕیاری ژماره ٢٤٠١ی بۆ ئاگربهست له سوریا پهسهند كردووه، بهڵام سوپای توركیا بهردهوامه له هێرشکردنە سەر عهفرین، چەندین دەوڵەتیش داوایان لە تورکیا کردووە پابەندى ئاگربەستەکە بێت، بەڵام هەتا ئێستا سورە لەسەر لەشکرکێشی .