TR KU SO
FB X
Cîhan

تورکیا و ڕووسیا بە بێ ئامادەبوونی ئێران لەگەڵ قەتەر سەبارەت بە دۆخی سووریا ووتووێژیان ئەنجام دا

سارا
Yazar
📅 12 Mart 2021 19:17

پەیامی کورد     ...     تورکیا و ڕووسیا بە بێ ئامادەبوونی ئێران لەگەڵ قەتەر سەبارەت بە دۆخی سووریا ووتووێژیان ئەنجام دا .

مەولوود چاووش ئۆغلۆ ، وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی پێنجشەممە ١١ ی مارس ڕایگەیاند کە تورکیا ، ڕووسیا و قەتەر لە هەوڵی ئەوەدان کە چارەسەرێکی سیاسی بۆ شەڕی دە ساڵەی سووریا بدۆزنەوە .

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی تورکیا  لە دوای ئەنجامدانی ووتووێژگەلیک لە دەوحە لەگەل وەزیرانی دەرەوەی ووڵاتانی ڕووسیا و قەتەر ووتی : ئەمڕۆ ئێمە ڕەوەندێکی ڕاوێژکارانەی سێ لایەنەی نوێمان دەست پێکردووە 

هەروەها ووتی ئامانجی ئێمە باسکردن دەربارەی چۆنیەتی بەشداری لە هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ڕێگە چارەیەکی سیاسی پایەدار لە سووریایە .

 

Paylas: