TR KU SO
FB X
Cîhan

تورکیا و سوید و فینلەندا لە برۆکسل کۆدەبنەوە

Navas Jan
Admin
📅 06 Temmuz 2023 16:41

پەیامی کورد... تورکیا و سوید و فینلەندا لە برۆکسل کۆدەبنەوە

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند بڕیارە ئەمڕۆ هەرسێ وڵاتی تورکیا و سوید و فینلەندا لە بڕۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بۆجاری پێنجەم کۆببنەوە و گفتوگۆی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان و پرسی تیرۆر و ڕووبەرووبوونەوەی بکەن.

لەڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، یانیس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ بەشداری کۆبوونەوەکە دەکات و شاندی تورکیا پێکدێت لە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئیبراهیم قالن سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا و عاکف تشاغتای گەورە ڕاوێژکاری سەرۆککۆمار و بوراک ئاکجابار جێگری وەزیری دەرەوە بەشداری کۆبوونەوە کە دەکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکە پێداچوونەوە بە هەنگاوەکانی فینلەندا و سوید دەکات لە چوارچێوەی ڕەهەندە جۆراوجۆرەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ئەوەش بەگوێرەی یاداشتێکی پێشووی نێوانیان کە لە ئەنقەرە لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣دا واژۆی لەسەرکرا.

ئەوەشلەکاتێکدایە، تورکیا لەگەڵ سوید و فینلەندا لە کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢دا یاداشتنامەیەکی سێ لایەنەی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر واژۆ کرد.

Paylas: