Cîhan
تورکیا سزاى یه‌ك ساڵ و نیو به‌سه‌ر عوسمان بایده‌میردا سەپاند
بە بڕیاری دادگای شاری عه‌نتاب، سزاى یه‌ك ساڵ و پێنج مانگ و نیو به‌سه‌ر عوسمان بایده‌میر په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی شاری ئۆرفا سەپێنرا.
دادگای عانتاب بە تۆمەتی "سوکایەتیکردن" بە کارمەندی پۆلیسی شارەوانی عانتاب لە ساڵی 2012دا، سزاى یه‌ك ساڵ و پێنج مانگ و نیو به‌سه‌ر عوسمان بایده‌میردا سەپاندووە، کە ئەو کات سەرۆکی شارەوانی گەورەی ئەو شارە بووە.
ساڵی رابردووش، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی تورکیا بەبڕی سێ هەزار و سەد دۆلاری ئەمەریکی سزای سەپاند بەسەر بایدەمیردا، دوای ئەوەی لە دانیشتنێکی پەرلەماندا باسی کوردستانی کرد، و لە وەڵامی جێگری سەرۆکی پەرلەماندا وتی "کوردستان لە دڵم دایە.